"ململانێیەكا سیاسی دژى خەلكێ شنگالێ ئاشكه‌را بوو"

باسنيوز:
قایمقامی شاری شنگال ڕای دەگەەیەنێت، لە بەغداوە كار بۆ ئەوە دەكرێت ئاوارەكانی شنگال نەگەڕێنەوە بۆ شارەكەیان.

قایمقامی شنگال، ئاشکرای دەکات خراپترین شوێن ئەمڕۆ بۆ ژیان، شنگالە چونکە لە بەغدا کار بۆ ئەوە دەکرێت ئاوارەکان نەگەڕێنەوە شارەکەیان و لە سایەی حەشدی و شەعبی و پەکەکەش خەڵک ناوێرین بگەڕێنەوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/5/2018، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "خراپترین شوێن ئەمڕۆ لە جیهاندا بۆ ژیان دەڤەری شنگالە، بەهۆی ئەوەی پێشتر شارەكە لەلایەن داعشەوە داگیر كرا و سەرەڕای ئەوەی خەڵكەكەی جینۆساید كران، ژێرخانی شارەكەشیان تێك دا و پاشان كە رزگار كرایەوە لەلایەن پێشمەرگەوە ئومێدێك هەبوو كە دۆخەكەی باشتر بكرێت، بەڵام ئێستاش چەندین هێزی وەک حەشدی شەعبی و پەكەكەی تێدایە و بەهۆی ئەوانەوە جارێكی تر بارودۆخەكە تێك چووە و لەلایەكی تریشەوە ململانێیەكی سیاسی بۆ فەرامۆشكردنی خەڵكی شنگال هەیە و بۆ ئەوەی خەڵكەكەی هەر بە ئاوارەیی بمێننەوە و نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لە بەغداشەوە كار بۆ ئەو مەبەستە دەكرێت".

قایمقامی شنگال، ئاماژەی بەوەش دا: "ئێستا دۆخی ئەمنیی شەنگال ناجێگیرە و خەڵك ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شارەكەیان و حكوومەتی عێراق ڕێگا سەرەكییەكانی نێوان شنگالی بۆ هەرێمی كوردستانی داخستووە و ئەوەش بۆ هاتوچۆكردن زەحمەتە".

مەحما خەلیل، روونیشی كردەوە: "خەڵكی تر ئەگەر جارێك قوربانی بووبن، ئەوا خەڵكی شنگال و ئێزدییەكان دوو جار قوربانی دەدەن، جارێك بە دەست تیرۆریستانی داعش و جارێكی تر بە دەست چەكدارانی حەشدی شەعبی و ئێمەش داوا دەكەین ئەو هێزە چەكدارانەی لە سنووری شنگالن چۆڵی بكەن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شارەكەی خۆمان و پێویستە چارەسەرێكی دۆخی ناهەموارمان بكەن".

تعليقات

المشاركات الشائعة