میرتەحسین بەگ: داخوازێ ژ هەموو ئێزدیان دکەم پشکدارییەکا بهێز دهەلبژارتنان دا بکەن

شێخان-KDP.info-
 میر تەحسین بەگ ڕایگەیاند، داوا لە هەموو ئێزدییان دەکەم پشکدارییەکی بەهێز لە هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ ئەوەی پێگەی ئێزدییان بەهێزتر بیت لە بەغدا.

بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ئەمڕۆ میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داوا لە هەموو ئێزدییان دەکەم پشکدارییەکی بەهێز بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بۆ ئەوەی پێگەی ئێزدییان لە بەغدا بەهێز بێت.

میری ئێزدییان گوتی: :گرنگ ئەوەیە ئێزدییان پشکدار بن و هەرکەس ئازادە دەنگ بە کام لایەن بدات، چونکە پشکداریی زۆری ئێزدییان کورسییەکانی ئێزدییان لە ئەنجومەنی نوێنەران زیاد دەکات."

تعليقات

المشاركات الشائعة