روناك عهلى ئێزدين:دێ كاركهم حكومهتا عێراقێ خهلكێ شنگالێ و دهڤهرێن دهرڤهى ئيدارا ههرێمێ قهرهبوو بكهت
ZNA-هەولێر
کاندیدێکی لیستی ۱۸٤ ریگەیاند:پێویستە هەموو ئەو ماددە دەستوریانە بخرێنە واری جێبەجێكردن و مافەكانی كورد دابین بكرێن، ناشبێت ئێمە وازبێنین بەغدا بە ئارەزووی خۆی هەر یاسایەك ویستی، پێشێلی بكات.
پارێزەر روناک عەلی کاندیدی ژمارە ۱۳ی لیستی ۱۸٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبازنەی دهوک بو ئاژانسی هەواڵی زاگروس راگەیاند،کاردەکەین بو جێبەجێكردنی تەواوی پڕۆژەیەی پارتیمان بۆ حكوومەتی داهاتووی عێراق، كار لەسەر ئەو ماددە دەستوورییەیانەش دەکەم كە حكوومەتی بەغدا پێشێلی كردوون و تایبەتن و گرنگن بو خەڵکی كوردستان، پێویستیشە هەموو ئەو ماددانە بخرێنە واری جێبەجێكردن و مافەكانی كورد دابین بكرێن، ناشبێت وازبێنین بەغدا بە ئارەزووی خۆی هەر یاسایەك ویستی، پێشێلی بكات.
هەروەها روناک عەلی گووتی، هەموو هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی كوردستان، بە تایبەت شاییستە داراییەكان و، ڕێگە نەدەین جارێكی تر كەس زاتی ئەوەی هەبێت دەست بۆ قووتی هاووڵاتیانی كوردستان بەرێت و بیبڕێت.
کاندیدی لیستی ۱۸٤ی پارتی گوتیشی،کار بو ئەوە دەکەم کە حکومەتی عێراق هەموو ئەو خێزانانەی کەزیانی پێگەیشتووە لە جەنگی دژی داعش و روداوەکانی دوای ۱٦ی ئوکتوبەر بەتایبەتی خەلکی شنگاڵ و ئەو ناوچانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قەرەبو بکرێنەوە.
لەدوایدا روناک عەلی کاندیدی ژمارە ۱۳ی لیستی پارتی،پەیامم بوخەلکی کوردستانی خوشەویست تایبەت بو سنوری پارێزگای دهوک لەروژی ۱۲ی ۵ بەرەو سندوقی دەنگدان بڕون و دەنگ بەلیستی ۱۸٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
تعليقات