داعش 68 مهزارگههێن ئێزديان پهقاندينه
وشه:
لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەكی پارێزگای مووسڵ و دەڤەری شەنگال لە ٣/٨/٢٠١٤ ، زیانێكی زۆر بەر دەڤەرەكە كەوت و بە هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچە لە پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان بەبێ جیاوازی بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی ئایار، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تیرۆریستانی داعش تاوانی گەورەیان دەرهەق بە پێكهاتە ئاینییەكانی پارێزگای نەینەوا ئەنجام داوە و گەورەترین تاوانی مرۆڤایەتی لەسەر دەستی داعش و بە هەزارانیان رفێنران كە ژمارەیان گەیشتە شەش هەزار و 417 كەس كە سێ هەزار و 547 ژن بوون، هەروەها ئەو ژنانە تووشی جۆرەها رەفتاری دڕندانە و دوور لە هەموو عورف و دابونەریتێكی مرۆڤانە، لە فرۆشتن و كڕین و ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و گۆڕینی ئاینەوە بوونە.
زێباری ئاشكرای كرد، نووسینگەی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رووی مادی و مەعنەوییەوە ئەركی رزگاركردنیانی گرتە ئەستۆ بە هەوڵە بەردەوامەكانی، تا ڕۆژی 23/5/2018 ژمارەی ئێزیدییە ڕزگاركراوەكان سێ هەزار و 275 كەس بووە، لەوانە هەزار و 148 ژن و ٣٣٦ پیاو و ٩٣٥ كچ و 956 كوڕ ڕزگار كراون, ئەوانەی تا ئێستە ڕزگار نەكراون ژمارەیان سێ هەزار و 146 كەس و هەزار و 465 ژن و هەزار و 685 لە دەست داعش ماون.
ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان زیاتر گوتی، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كریستیان بێ سەروشوێن بوون و تا رێكەوتی 18/7/2017 كەیسی (250) هاووڵاتیی كریستیانی رفێنراو دیكیۆمینت كراوە كە (82) یان ژن و (168) پیاو بوون. لەوانە ژمارەیەكیان رزگار كراون و ژمارەكیان رزگار نەكراون و بێ سەروشوێنن كە (20) یان ژنن، جگە لە كوشتن و رفاندنی پێڕەوانی ئاینەكانی تر، مەزارگە و شوێنە پیرۆزەكانیشیان وێران و خاپوور كرد لەوانە (٦٨) مەزار و شوێنی ئاینی ئێزیدییان و (85) كەنیسە و سێ گۆڕستانی كریستیانەكان خاپوور كراون.
لە ساڵی 2014 داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان و كوشتوبڕێكی زۆری لە ئێزیدییەكان كرد، دواتر پێشمەرگە هێرشەكەی تێكشكاندن و لە سنوورەكانی كوردستان دووری خستنەوە.
تعليقات