كونسولێ گشتی يێ كوێتێ ل هەولێر:هه‌ڤسۆزین لگەل ئێزيدیان

وشه‌:
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردانی ئێزدیی و بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵیان،  كونسوڵی گشتیی كوێت لە هەولێر سەردانی میری ئێزدیانی كرد و رای گەیاند كە ئێزدییەكان لای ئێمە بەڕێز و خۆشەویستن.

د. عەمەر كەندری، كونسوڵی گشتیی كوێت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكان دوێنێ چوارشەم سەردانی میری ئێزدیانی كرد هاوسۆزی كوێتی لەگەڵ ئەوان دەربڕی، بەهۆی ئەو كارەساتەی لە 2014 بە دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەسەریان هات.

كونسوڵی گشتیی كوێت لەو دیدارەدا رای گەیاند كە ئێزدییەكان لە عێراق و لە نیشتیمانی عەرەبی لای ئێمە بەڕێز و خۆشەویستن و بەشداریان لە زۆر لە بوارەكاندا هەیە، ئاماژەی كرد، كونسوڵخانەی گشتیی بەپێی توانا هەوڵی پێوەندیكردنی بە ئێزدییەكان داوە كە ئێمە هەستاوین بە پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ ئاوارەكانیان لە هەموو پارێزگانی هەرێمی كوردستان.

كوردانی ئێزدی خاوەنی ئاینی تایبەتن و زۆربەیان لە باشووری كوردستان لە دەڤەری شێخان لە نێوان شارەكانی مووسڵ و دهۆك و دەڤەری شنگاری سەر سنووری سووریا دەژین، هەروەها لە بۆتان و دەربێسییە‌ و باكوری پارێزگای حەسەكە‌ و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باكوری ڕۆژهەلاتی توركیا دەژین، ئێزدی بە كوردی كرمانجی قسە دەكەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة