مەترسيا دیپۆرتکرنێ لسەر پەنابەرێن کورد ل ئەلمانیا هه‌يه‌

 باسنيوز:
سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ عیراق تاوتوێ بكات.

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی کوردستان، به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هاتنی وه‌زیری په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی‌ عێراق له‌ئه‌ڵمانیا، مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و وڵاته‌ ده‌بێت".

سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ‌هه‌ركاتێك حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا بابه‌تی دیپۆرتكرنه‌وه‌یان تاوتوێ كردبێت و بڕیاریان دابێت، پێش هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق، په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، تووشی دیپۆرتی‌ به‌لێشاو ده‌بن ئه‌وه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی کوردستان جێگیره‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة