"پێله‌كا دى يا ئاوارەبوونا كوردێن ئێزیدی ل شنگالێ ب رێڤەیە"

باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند شەپۆڵێكی تری ئاوارەبوونەوەی كوردانی ئێزیدی لە شنگال بەڕێوەیە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی هەڕەشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیایە بەداگیركردنی شنگال.

ڤیان دەخیل كە پەرلەمانتارێكی كوردی ئێزیدیە، ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی داوە كە بەهۆی هەڕەشەی ئەردۆگان بۆ داگیركردنی شنگال بەمەبەستی راوەدوونانی چەكدارانی پەكەكە، كۆمەڵێكی تر لە كوردانی ئێزیدی لە شنگال ئاوارە دەبنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە لە ئێستەوە دووبارە ئاوارەبوونەوەی كوردانی ئێزیدی لە شنگال دەستی پێكردەوە. ئاشكراشی كردووە كە گەلی كوردی ئێزیدی زۆر بە نیگەرانییەوە پێشوازییان لە هەواڵەكەی سەركۆماری توركیا كرد، كە گوتبووی هێرش دەكەنە سەر شنگالیش، ئەمەش دوای ئەوەی پێش چەند رۆژێك شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانیان داگیر كرد.

پەرلەمانتارە كوردە ئێزیدیەكە ئەوەشی گوتووە كە باوەڕ ناكات ڕێكەوتنی سیاسی و ئەمنی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبێت لەبارەی هێرشكردنە سەر شنگالەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة