په‌رله‌مانێ كوردستانێ راپۆرته‌ك ده‌رباره‌ى جینۆسایدا شنگالێ پێشكێشى په‌رله‌مانێ بریتانیا كر

باسنيوز:
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ له جێگری سه‌رۆک و سکرتێری په‌رله‌مان وسه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن ولێژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا پێکهاتووه،له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لیند سه‌ی هویل جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا وهه‌رێمی کوردستان کراوه‌ و پڕۆسه‌ی سیاسی و کێشه‌و گرفتی نێوان هه‌رێمی کوردستان وعێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکان بوو.

به‌پێی گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ڕێز و ستایشی بۆ بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان وئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌بووه‌ هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ و سه‌رنجی که‌سی خۆشی له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی مێژوو خستووه‌ته‌ڕوو که‌،کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رحه‌ق به‌ کوردستان و دابه‌شکردنی وڵاتی کوردستان له‌ ڕابردوو،کارێکی نادروستیان کردووه‌ و به‌ کارێکی خراپی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ وهیوای خواستووه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ مێژووییه‌ دووباره‌نه‌بنه‌وه‌ و ڕاستبکرێته‌وه‌.

له‌میانه‌دا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان،دوو ڕاپۆرتیان ده‌رباره‌ی پێشێلکارییه‌ ده‌ستورییه‌کان و جێنوسایدی شنگال وخورماتوو پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کردووه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة