نەتەوەيێن ئێكگرتى: نابت رێ بێته‌ دان بارودۆخێ ئێمناهيا شنگالێ ئالۆزتر ببت

باسنيوز:
نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رای دەگەیەنێت، پێویستە ڕێگە نەدرێت بۆشایی ئەمنی لە شنگال دروست ببێت، کە ببێتە دەرفەتێك بۆ تێکدانی بارودۆخی ئەمنیی شارۆچکەکە.

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ یان کۆبیچ، نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رای گەیاندووە "پێویستە رێگە نەدرێت بۆشایی ئەمنی لە شنگال دروست ببێت، کە ببێتە دەرفەتێك بۆ تێکدانی بارودۆخی ئەمنیی شارۆچکەکە لەلایەن ئەو لایەنانەی بەرژوەندیی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەیان ناوێت".

ڤیان دەخیل جەختی کردووەتەوە: "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان پلانێکی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شنگال هەبێت".

لە بەرامبەریشدا یان کۆبیچ ئاماژەی بەوە داوە: "نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی ئێزدییانی شارۆچکەی شنگال نیگەرانە و جەختی لەسەر پێویست دانانی پلانێك بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هەزاران خێزانی ئیزدی دانیشتووی چیای شنگال کردووەتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە كە توركیا بە بیانووی بوونی ھێزەكانی پەكەكە، ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر شنگال دەكات و بەرپرسانی پەكەكەش ئاشكرایان كردووە كە لە شنگال دەكشێنەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة