فلمێ "كۆمه‌لكوژى"ل نێزيك دێ ب داوى ئێت و پشكدارى ڤيسته‌ڤالێن جيهانى بت

باسنيوز:
دوای چوار ساڵ کارکردن لەسەر فیلمێکی سینەمایی، بڕیار وایە لە نزیکترین ماوەدا کارەکانی فیلمی کۆمەڵکوژی کۆتایی پێبێت.

نەوزاد شێخانی، دەرھێنەری جیھانی، بە رەگەز کوردی ئێزدی، لە ھەژماری تایبەتی خۆیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ماوەی چوار ساڵە خەریکی کارکردنە لە سەر فیلمی سینەمایی کە لە رێگەیەوە پەیامێکی مرۆڤایەتی بۆ ھەموو جیھان دەنێرێت.

نەوزاد شێخانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "وەکو بەڵێنم پێدابوون کە ساڵی 2018 ساڵی داھێنانم دەبێت لە بواری سینەمادا، بۆیە پێتان رادەگەینم کە فیلمی (کۆمەڵکوژی) کارەکانی بەرەو تەواوبوون چووە، لە ماوەی نزیکدا لە زۆرترین فێستڤاڵە جیھانییەکان بەشدار دەبێت".

فیلمەکە باس لەو کارەساتە نامرۆڤاتییانە دەکات، کە لە جیھاندا ڕوو دەدەن، لە نێویشیاندا ئەو کارەساتەی بەسەر ئێزدییکەکانی ھەرێمی کوردستانی ھاتووە.

لە نێو فیلمەکەدا گۆرانییەک بە شێوەی گۆرانییە ئەفسانەیی بە زمانی ئینگلیزی بە دەنگی خەولە موجاھید، گوتراوە کە یەکێک لە گۆرانییە بێژەکانی بەناوبانگەکانی مەغریب.

تعليقات

المشاركات الشائعة