ڤیان ده‌خیل: به‌غدا بريارێن دادگه‌ها فیدرالی جێبه‌جێ ناكه‌ت

K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق تایبه‌ت به‌ زیاكردنی ژماره‌ی كورسی پێكهاته‌كان، ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی كوردی ئێزدی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی باشه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانەوە جێبه‌جێ ناكرێن، هه‌ر وه‌ك چۆن بڕیاره‌كانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێن.

ڤیان ده‌خیل گوتیشی: ئێستا ئێزدییه‌كان ژماره‌یان له‌ نێوان 500 تا 600 هه‌زار هاووڵاتییه‌ به‌ڵام ته‌نیا كۆتایه‌كیان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكرێت بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێزدییه‌كانه‌ و ته‌رخانكردنی ئه‌و كورسییانه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی پارێزگاكانی دهۆك و نه‌ینه‌وا درووست ناكات. 

تعليقات

المشاركات الشائعة