ل ئەلمانیا "ئەرەبهكێ سووری" ب كێركێ هێرشى خێزانهكا كوردێن ئێزيدى كر
سەلمان ئەحمەد: بە چەقۆ لە منیدا و دواتر بە بۆکس هێرشیکردە سەر هاوژینەکەم
رووداو - ئەڵمانیا
لە ئەڵمانیا هێرش دەکرێتە سەر ماڵە کوردێک و بەچەقۆ و بۆکس لە ژن و پیاوەکە دەدرێت و برینداردەکرێن، بەگوتەی ئەندامێکی ئەو خێزانەش "ئەو کەسەی هێرشی کردوونەتەسەر عەرەبە و خەڵکی سووریایە".
رووداوەکە رۆژی شەممە 6-1-2018، لە گوندێكی شاری بليفيرد لە ئەڵمانیا روویداوە، وەک ئەو خێزانە باسی لێوەدەکەن، چەند جارێکی دیکە لەلایەن ئەو کەسەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
سەلمان ئەحمەد، کوردی ئێزدییە و ماوەی چەند ساڵێکە لە یەکێک لە گوندەکانی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو باسی رووداوەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت "عەرەبێکی سووری بەناوی (عەبدوڵڵا) هێرشیکردە سەر من و خێزانەکەم و بە چەقۆ لە منیدا و دواتر بە بۆکس هێرشیکردە سەر هاوژینەکەم و هەردووکمانی بریندارکرد".
ئەو کوردە ئێزدییە دەڵێت "ئەو کەسەی هێرشی کردووەتەسەر ئێمە دراوسێمانە و چەند جارێکی دیکە هەڕەشەی لێکردووین، ئەمجارەش کە ئێمەی بریندار کردووە، هیچ هۆکارێک نییە، تەنیا رقی لێمانە و پێیناخۆشە کوردین".
یەکێک لە کەسوکاری ئەو خێزانە کوردە بە رووداوی راگەیاند، ئێمە لە شارێکی دیکەوە هاتووینەتە ماڵی ئەو خزمەمان، خۆشبەختان پۆلیس ئەو کەسەی دەستگیرکردووە کە هێرشی کردووتەسەریان.
ئەو کەسەی هێرشی کراوەتەسەر ناوی (سەلمان ئەحمەد ئیسماعل)ـە و هاوژینەکەیشی ناوی ( هەدیە عوسمان)ـە و خاوەنی پێنج منداڵن.
تعليقات