ئێكهتيا مافپەروەرێن جیهانێ ڤهكۆلينێ لسهر كهيسا كوردێن ئێزيدى دكهت
رووداو - زاخۆ
سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ رزگارکردنیان، بەڵام هێشتا نزیکەی دوو هەزار کوردی ئێزدی لەدەستی داعش دان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەیانەوێت، پاڵپشتی کوردانی ئێزدی بکەن لە سزادانی تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی شنگال.
یەکێتیی مافپەروەرانی جیهان شاندێکی ناردە زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی کوردانی ئێزدی، یەکێتییەکە کە 37 وڵات تێیدا ئەندامن دەڵێت: بەڵگەنامەکان کۆدەکەینەوە و لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی وەرگرتنەوەی مافی کوردانی ئێزدی دەدەین.
جهمیل تەوهكەلی، بهرپرسی شاندی یەکێتیی مافپەروەرانی جیهان دەڵێ "ئێمە وەکو یەکێتیی مافپەروەرانی جیهانی بەپێی ئەو ئیمکانیەتەی هەمانە، لیژنەیەکی دیکە دەنێرین و بەڵگەکان کۆدەکەینەوە، پاشان لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێیدەکەین بۆ دادگای باڵای تاوانەکان".
ئێستا کوردانی ئێزدی پرسیارێکیان هەیە: لەدوای ئەو قۆناخە، رەوشیان چی لێدێت؟ چونکە لەکۆی 500 و 50 هەزار کوردی ئێزدی، 360 هەزار کەسیان ئاوارە بوون.
بهرهكات ئیلیاس، پیاوێکی بەتەمەنە و ئاوارهیێکی کوردی ئێزدییە، دەڵێ "خەڵکی کوردستان پارووی دەمی منداڵەکانیان دا بە ئێمە، جلوبەرگی منداڵەکانی خۆیان بە ئێمە دا، بەڵام ئێمە هەموو دەرگایەکمان لێ داخراوە و ئەگەر ئاوڕێکمان لێنەدەنەوە، دەچینە سەر چیاکان".
تعليقات