سهرۆك بارزانی: ئافرهتێ رۆلهكێ مەزن دخەبات و قوربانیدانا گەلێ كوردستانێ دا هەبوو
باسنيوز:
بهبۆنهی یادی شەست و پێنج ساڵەی دامهزراندنی یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه.
پهیامهكهی سهرۆك بارزانی وێنهیهكی بۆ(باسنیوز)نێردراوه و لهبهشێكیدا هاتووه"ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتان لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا گرنگ و كاریگەر بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستاندا هەبووە".
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی یادی شەست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیی ئافرەتان و هەموو ئافرەتانی كوردستان دەكەم. ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتان لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا گرنگ و كاریگەر بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستاندا هەبووە.
لە قۆناغی ئێستادا ئەركی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە هەموو كاتێك هەستیارترە. پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ببنە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پێگەیاندن بۆ ئافرەتان لە پشتیوانیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتەی كە لەبەردەم گەلی كوردستانە.
هیوادارم ئەو یادە دەرفەتێك بیت بۆ ئەوەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بە گوڕوتینێكی زیاترەوە كار بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئێش و ئازاری ئافرەتان و پاراستنی مافەكانیان لەنێو خێزان و شوێنی كار و لەناو هەموو كایەكانی كۆمەڵگەدا بكەن.
مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2017
تعليقات