شارەزایەکێ بریتانى يێ بوارێ جینۆسایدێ: کۆمکوژیا ئێزيدیان ب هەموو پيڤه‌ران جینۆسایدە

دهۆک-KDP.info-
 شارەزایەکی بەریتانیایی لە بواری جینۆساید، دەڵیت، کۆمەڵکوژیی شنگال ئێستا بە هەموو پێوەرێکەوە جینۆسایدە، بەڵام هەندێک ڕێگری هەن، کە بە جینۆساید بناسرێت.

(هۆگۆ چارلتۆن)، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، چەندین پەرلەمان و حکوومەت ددانی بەوەدا ناوە، کە جینۆسایدە. ئەمەش قۆناغێکی باشی تێپەراندووە بۆ بەجینۆسایدناساندن، بەڵام ئەوەی ماوە تەنیا دادگای نێودەوڵەتییە.

لە (٣-٨-٢٠١٤)دا داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و جینۆسایدی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هێنا و زیاتر لە هەزار کەس کوژران و نزیکەی ٧ هەزاریشیان ڕفاند و ٣٦٠ هەزاریش ئاوارە کران.

(چارلتۆن)، کە خۆی ڕاوێژکاری کۆمسیۆنی بەجینۆسایدناساندنی کەیسی کوردەکانە ئاماژەی بەوەش دا: "کاری کۆمسیۆنەکەمان ئەوەیە، کە لەسەر ئاستی ئەورووپا ددان بەو کۆمەڵکوژیانەدا بنرێت کە بەسەر کوردەکان هاتوون؛ چ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بێت، یان کۆمەڵکوژیی شنگال."

گوتیشی: ''هەموو ئەمانە لە ڕووی ناساندنەوە جینۆسایدن، بەڵام هەندێک کێشەی سیاسی و یاسایی هەن، پێویستە لەم کێشانە بەکۆتا بێین، بۆ ئەوەی ئەم کەیسانە بە جینۆساید بناسرین، هەر لەسەر ئەمەش کورد دەبێتە کیانێکی سەربەخۆ و لە جیهاندا دەناسرێت، کە ئەمە گەلێکی زوڵملێکراوە."

شارەزایانی بواری جینۆساید کە لەسەر  کەیسی ئێزدیان لە شنگال کار دەکەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گوتووە کە، کۆمەڵکوژیی ئێزدیان لە لای پەرلەمان و حکوومەتەکانی جیهانەوە دەرچووە، تەنیا ئەوەی ماوە کەیسەکە بچێتە دادگای نێودەوڵەتی و بە جینۆساید بناسریت.

ئیستا حکوومەتی عێراق ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە و هاوکارنییە بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدییان.

تعليقات

المشاركات الشائعة