چار كچێن كوردێن ئێزيدی هاتنه رزگارکرن
رووداو - هەولێر
له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا، چوار كچی كوردی ئێزدی له ده‌ستی داعش رزگاركراون و ئێستا له رۆژئاوای كوردستانن، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا به كه‌سوكاره‌كانیان شادده‌بنه‌وه.
حوسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند "سێ له‌و كچانه خه‌ڵكی گوندی كۆچۆن ئەوی دیکەش خەڵکی کۆمەڵگەی گرعزێرە".
حوسێن قائیدی گوتیشی ئه‌و چوار كچه له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور و رزگاركراون، ئێستا له رۆژئاوای كوردستانن و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا به كه‌سوكاره‌كانیان شاد ده‌بنه‌وه.
له هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال، شەش هەزار و 417 كه‌س كه‌وتنە ده‌ست داعش، بەو چوار کچە رزگارکراوە، ژماره‌ی رزگاركراوه‌كان دەبێتە سێ هه‌زار و 248 کەس.
تعليقات