چار گرتيێن ئێزیدی هاتنه‌ رزگاركرن

وشه‌:
له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوه‌ ئێزیدییه‌كان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی له‌ ئارادایه‌، ئه‌مڕۆ چوار ڕفێنراوی تر ئازاد كران.

ئه‌مرۆ چوارشه‌م "حوسێن كورۆ" فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنڕاوه‌ ئێزیدییه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی ڕژد بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوه‌ ئێزیدییه‌كان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ده‌زگه‌ی خێرخوازییه‌وه‌ كراوه‌، تا ئێسته‌ش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ به‌رده‌وامبووندایه‌ و ئه‌مڕۆ چوار ڕفێنراوی تریان ڕزگار كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ زیاتر گوتی، ئه‌و چوار كه‌سه‌ له‌ سێ كچ و كوڕێك پێك هاتوون كه‌ خه‌لكی گونده‌كانی سیپا شێخ خدر، سولاغ، كوچو و ته‌ل قه‌سه‌بی سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی شنگال بوون و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 10 بۆ 15 ساڵان بوون.

به‌پێی داتاكانی نوسینگه‌كه‌ تا ئێسته‌ سێ هه‌زار و 220  رفێنڕاوی ئێزیدی كه‌ له‌ ساڵی 2014  له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستانی داعش رفێنڕابوون رزگار كراون، نێزیكه‌ی سێ هه‌زار و 150 كه‌سیش رزگار نه‌كراون و چاره‌نووسیان تا ئێسته‌ نادیاره‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة