ئامارا قوربانیێن ئێزيدى لسه‌ر ده‌ستێ داعش هاته‌ ئاشكه‌راكرن

باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزدییان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئاماری قوربانیانی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تائێستاش 3210 ڕفێندراو، ڕزگار نه‌كراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئامارێكدا كه‌له‌ 1/ 112/ 2017 نوێكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، پێش هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر شنگال له‌ 3/ 8/ 2017، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌ ته‌واوی عێرقدا، نزیكه‌ی 550 هه‌زار كه‌س ده‌بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ شه‌ش هه‌زار 417 ئێزدی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعشه‌وه‌ ڕفێندران، له‌و ژماره‌یه‌، سێ هه‌زار و  547 ئافره‌تن و دوو هه‌زار و 287 كه‌سیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن.

له‌ كۆی ڕفێندراوه‌كان، توانراوه‌ سێ هه‌زار و   207 له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بكرێن، به‌ڵام تائێستاش سێ هه‌زار و  210 ڕفێندراویان لای داعشن، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و  507 ئافره‌تن و هه‌زار و  703 كه‌سیان، له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن.


به‌پێی ئاماره‌كه‌، تائێستا 47 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆڕی تر كه‌ گۆڕی تاكی تر، هاوكات، 68 مه‌زاری ئێزدی ته‌قێنروانه‌ته‌وه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة