ئاژانسه‌كا رووسی: داعش ژن و زارۆكێن ئێزيدى بۆ توركیا ڤه‌گوهاستن

باسنيوز:
ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، ئافره‌ت و كچه‌ ڕفێندراوه‌ ئێزدییه‌كانى له‌ سووریا و عێراق بۆ وڵاتى توركیا گواستووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیان له‌نێو خێزانى چه‌كداره‌كاندا، شاردووه‌ته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیشیان داواى پاره‌ ده‌كرێت.


ئاژانسى هه‌واڵى (سپۆتنیك)ى ڕووسی، له‌سه‌ر زارى چالاكوانێكى ئێزدی، ئه‌وه‌ى گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ داعش ده‌ستى به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ڕفێندراوه‌كاندا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌، ئازادیان بكات.


عه‌لى خانسوورى، چالاكوانى بوارى ئێزدییه‌كان، به‌ ئاژانسه‌ ڕووسییه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، داعش ئافره‌ت و منداڵه‌ ئێزدییه‌كانى بۆ سێ شارى توركى گواستووه‌ته‌وه‌. 


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ داعش منداڵه‌ ئێزدییه‌كانیشی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ئازادیان ناكات، گوتیشی: "له‌نێو خێزانى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌ شه‌ڕه‌كاندا به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتن، شاردراونه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان، داواى پاره‌ ده‌كرێت".



باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ ئه‌و سێ شاره‌ى توركیا داعش ئافره‌ت و منداڵه‌ ڕفێندراوه‌ ئێزدییه‌كانى تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌، بریتین له‌: غازى عه‌نتاب، ئۆرفا، و ئه‌نقه‌ره‌.
  

ئاشكراشی كرد، كه‌ دوو منداڵ به‌ناوه‌كانى "ئه‌میر و ئه‌میره‌" ته‌مه‌نیان هه‌شت و 10 ساڵانه‌، ئێستا له‌ شارى قه‌ره‌شه‌هیرن له‌ توركیا، تیمێكى ئێزدی و باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ توركیا ماوه‌ى حه‌وت مانگه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنیان/ به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌شتوون به‌ ئه‌نجام.

تعليقات

المشاركات الشائعة