گەنجه‌كێ ئێزيدی فرۆكەیەك دروست كر

وشه‌:
گەنجێكی ئێزدی خەڵكی ناوچەی بۆزان سەر بە شارەدێی ئەلقووشی پارێزگای مووسل،  فڕۆكەیەكی دروست كردووە و بووتە سەرەنجی میدیاكان.

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٩ تشرینی دووەم، هۆشیار خالد ئەو گەنجەی فڕۆكەكە دروست كردووە بە ''وشە'' گوت، بۆ ماوەی چوار مانگە خەریكی دروستكردنی ئەم فڕۆكەیەم و زیاتر لە ٦٠% فڕۆكەكە تەواو بووە و رۆژانە نزیكەی پێنج سەعات لەسەری كار دەكەم و خەریكە تەواو ببێت. 

زیاتر گوتی، درێژی فڕۆكەكە شەش مەتر و نیوە و پانییەكەشی ٤٠ سانتیمەترە و تێچووەكەشی گەیشتووەتە نزیكەی سێ ملیۆن دینار و ئاماژەی كرد، ئەگەر دەستی هاوكاریمان بۆ درێژ بكرێت، دەتوانم كاری گەورەتر ئەنجام بدەم تا نزیكەی دوو مانگی تر هەموو كاری ئەم فڕۆكەیە بە كۆتا دێنم.

ئەو گەنجە لە كۆتادا دەڵێت، سەرەتا كارم لە سەر فڕۆكە پچووكەكان دەكرد و دواتر خۆم فێری گەورتر كرد و هەموو پێداویستییەكانیشم پەیدا كرد و دەستم پێ كرد و هەموو هاوكار و خێزانەكەم هاوكارم بوون تا توانیم ئەم فڕۆكە دروست بكەم.

تعليقات

المشاركات الشائعة