سێ كوردێن ئێزيدی هاتنه‌ رزگاركرن

دهۆك-KDP.info-
 بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە سێ كەسی دیكەی كوردی ئێزدی كە خەڵكی شنگالن، لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كران.

(حوسێن قائیدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بە هەوڵی نووسینگەكەمان و هەندێك خێرخواز سێ كەسی دیكەی كوردی ئێزدی كە خەڵكی ناوچەكانی تل قەسەب و خانەسۆر و كۆچۆی سەر بە شارۆچكەی شنگالن و زیاتر لە سێ ساڵ بوو كەوتبوونە دەست داعش، ئەمڕۆ رزگار كران".

گوتیشی، "ئەو كەسانە بە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییش رزگار كراون و، هەوڵەكانمان بەردەوام دەبن بۆ رزگاركردنی كەسانی دیكەی ژێر دەستی داعش".

تعليقات

المشاركات الشائعة