سێ كچێن کوردێن ئێزيدی هاتنه رزگارکرن
دهۆک-KDP.info-
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک دەڵیت، ئەمڕۆ هەینی، سێ کەسی دیکە له کوردانی ئێزدی کە خەلکی شنگالن لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کران.
(حوسێن قائیدی) كه بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدییه لە پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''بە هەوڵی نووسینگەکەمان و هەندێک خێرخواز، توانیمان سێ کچی دیکەی کوردانی ئێزدی بە ناوەکانی (کەریما) و (ویداد) و (سورەییا) کە خەڵکی گوندی کۆچۆ و حەردانی سەر بە قەزای شنگال بوون، رزگار کران.''
ئهو سێ كچه زیاتر لە سێ ساڵە کەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعشهوه و ئەمڕۆ ههینی ئازاد كراون.
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک دهڵێ، سەرەڕای ئەو كێشه و بهربهستانهی حکوومەتی عێراق دروستی کردووە لهبهردهم رزگارکردنی رفێنراوە ئێزدییەکان، بهڵام هەوڵەکانیان بۆ ئازادكردنی ئهوهی زانیارییان لهبارهیهوه ههبێ بەردەوام دهبن.
(قایدی) ئاماژەیشی دا، كه به هۆی ڕێگری له فرگەکانی ههرێمی كوردستان و ئهو گەمارۆیهی خستوویهتییه سەر بە کوردستان، چەندان کێشە بۆ ئهوان دروست بووه و دهڵێ ''چەندین رزگارکراو پێویستیان بە چارەسەرییە له دەرەوەی وڵات، بەڵام بهغدا ئهو ڕێیهی لێ داخستووین.''
تعليقات