زارۆكه‌كێ کوردێ ئێزيدی ل مووسلە و ناده‌نه‌ خێزانا وى

رووداو - دهۆک
منداڵێکی کوردی ئێزدی کە لەژێر دەستی داعش بووە، ئێستا لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵە، 25 رۆژە باوکی دەچێتە موسڵ بەڵام نایدەنەوە و هەر جارەی بە بیانووێک دەستی بە رووەوە دەنێن.

دلۆڤان دەخیل عەبۆ تەمەن 5 ساڵ لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە گەڵ دایکی، دوو خوشکی و برایەکیدا کەوتنە دەست داعش و بێسەروشوێنکران.

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دلۆڤان لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵ دۆزرایەوە، باوکی ناسنامەکەی و وێنەکانی و خوشکە بچووکەکەی بردوونەتە موسڵ، بە بەڵگە سەلماندوویەتی دلۆڤان کوڕی ئەوە، بەڵام بە پاساوی ئەوەی دەبێ دادگا کەیسەکە یەکلایی بکاتەوە، نایدەنەوە.

3 مانگ پێش ئێستا خوشکێکی بچووکی دلۆڤان رزگاری بوو، بەڵام دایک و خوشک و برایەکیان هێشتا بێسەروشوێنن. جگە لە دلۆڤان لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵدا دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدیش هەن.

رۆژی 3-8-2014 داعش قەزای شنگال و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە هێرشەکەدا 6 هەزار و 400 کوردی ئێزدی رفێندران، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کوردی ئێزی لەدەست داعش ماون.

تعليقات

المشاركات الشائعة