سەرۆك بارزانی:چ هێز نهشێن ئێزدیان ژ گهلێ كوردستانێ ڤهكهن
هەولێر-KDP.info-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتنەوەی جەژنی جەمایێ لە سەرجەم ئێزدیانیكوردستان و جیهان پیرۆز دەكات و لە پەیامەکەدا هاتووە، لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـیئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی جەژنی جەمایێ، پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەی سەرجەم ئێزدیانی كوردستان و جیهان دەكەم.
كوردی ئێزدی هەمیشە شانازی بە كلتوور و هەڵوێستی نەتەوایەتی و كوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.
هیوادارم جەژنی جەمایێ و هەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێكی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەكەتان بكەن.
مهسعوود بارزانی
١٢ـی١٠ـی٢٠١٧
تعليقات