گۆڕه‌كێ دى يێ بكۆم يێن كوردێن ئێزيدى ل شنگالێ هاته‌ ديتن

شنگال-KDP.info-  
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە گوتی، لە شنگال گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە تەرمی حەوت کوردانی ئێزدی تێدایە.

(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە ناوچەی شارۆکی بەرانبەر شنگال، لە پشت ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە، گۆرێکی بەکۆمەڵ لەلایەن شوانێک دۆزراوەتەوە، کە تەرمی حەوت کوردی ئێزدی تێدایە، کە لەلایەن داعش بەکۆمەڵ کوژراون و لەوێ ێرخاك كراون.''

(قاسم دربۆ) گوتیشی، تەرمەکان ژن و منداڵ و پیاوی تێدایە و ناسنامەکانیشیان لەگەڵ دانە، بۆیە لەو رێگەیەوە ناسراونەتەوە.

ئه‌و گوتیشی، گۆڕەکە دەستکاری نەکراوە و پارێزگاری لێ دەکرێت، تاوەکو تیمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵکان ھەڵیدەدەنەوە.

تعليقات