وه‌لاته‌ك دێ 800 په‌نابه‌رێن ئێزيدی وه‌رگرت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا ئه‌حمه‌د حسێن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 800 په‌نابه‌ری ئێزدی كه له عێراقه‌وه روویان له كه‌نه‌دا كردووه وه‌رده‌گرێت.
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یه‌نم 800 ژن و منداڵی ئێزدی كه په‌نایان بۆ كه‌نه‌دا هێناوه وه‌ربگرین.
گوتیشی: ئه‌و په‌نابه‌رانه له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی داعش رایانكردبوو، توانیان رزگاریان بێت و ئێستاش ده‌یانه‌وێت ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له ساڵی رابردوودا په‌لاماره‌كانی داعشی بۆ سه‌ر شنگال به كۆمه‌ڵكوژی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌ن 1200 هاووڵاتی شنگالی وه‌ربگرن.
تعليقات