مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا لە وتارێكدا ڕای گەیاند، پەیمان دەدەین دەوڵەتی كوردستان دەوڵەتی هەموو پێكهاتەكان بێت و چارەنووسی دەشتی نەینەوا لە دەست خەڵكەكەیدایە.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا ڕای گەیاند، پەیمان دەدەین دەوڵەتی كوردستان دەوڵەتی هەموو پێكهاتەكان بێت و چارەنووسی دەشتی نەینەوا لە دەست خەڵكەكەیدایە.
لەبارەی ئەو بەدیلەی باس دەكرێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، ئەو بەدیلەی پێشنیاز كراوە تەنیا داڕشتن و وشەیە. هەروەها ڕای گەیاند، كولتووری پێكەوەژیان دەپارێزین و سنوورەكان بە دیالۆگ دەكێشین و پابەند نەبوون بە دیالۆگەوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ رۆژە ناخۆشەكان، مووسڵ تایبەتمەندی خۆی هەیە و كێشەكانی كۆنن.
بارزانی دەڵێت، دەشتی نەینەوا بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد كراوە و چارەنووسیشی لە دەستی خەڵكەكەیەتی كێشەكانی مووسڵ كۆنن و شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بۆیە ئێمە گەلی كوردستان عێراقێكی دەویست جێی هەموو پێكهاتەكانی تێدا ببێتەوە، نەك عێراقێكی تایفی.
تعليقات