"ناڤێ وان په‌نابه‌رێن كورد هاتنه ئاشكه‌را كرن کو چه‌ند رۆژێن بۆرى ل توركيا خه‌ندقى بوون"
باسنيوز:
فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ناوی ئەو په‌نابه‌ره كوردانه‌ی بڵاوکردەوە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە دەریای ڕەشدا خنکان.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بە(باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی ئەو22 په‌نابه‌ره كورده‌مان بەدەست گەیشتووە کە ڕۆژی(22-9-2017) لە دەریای ڕەشدا خنکان".
گوتیشی: "تەرمەکان ئامادەکراون بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئێستا لەگەڵ تورکیا لە هەماهەنگیداین بۆئەوەی سبەی یان دووسبەی تەرمەکان بگه‌ڕێنینه‌وه".
ئەو 22 هاووڵاتییەی هەرێمی كوردستان کە لە دەریای ڕەشدا خنکان پێنجیان خەڵکی شاری دهۆک و 17 هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه‌ش خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین.
تعليقات