میرێ ئێزدیان داخوازێ ژ ئێزديان دكه‌ت ب به‌لێ پشكداريێ دريفراندۆما سه‌ربه‌خۆيا كوردستانێ دا بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
میری ئێزدییه‌كان له‌ عێراق و جیهان، له‌ په‌یامێكدا بۆ كوردانی ئێزدی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوا ده‌كات به‌شدارییه‌كی كارا له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/9/2017، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كان له‌ عێراق و جیهان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ هه‌موو كوردانی ئێزدی، به‌ ژن و پیاو و گه‌نج و پیرییه‌وه‌‌ له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد، به‌شدارییه‌كی كارا له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن".
میر ته‌حسین گووتی: "رۆژی 25/9/2017 وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی ئیزدییه‌كان و كوردستانییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆیه‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن".
میری ئێزدیان ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ئێزدییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌كات".

تعليقات