ژماره‌يه‌كا دى يا كوردێن ئێزدى ژ ده‌ستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن

دهۆک-KDP.info-
 دوای زیاتر لە ٣ ساڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٧-٩-٢٠١٧)، (حسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، دوو کەسی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران.

(حسێن قائیدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان، نووسینگەکەمان توانی ٢ کەسی دیکەی خەڵکی شنگال، کە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاترە کەوتوونەتە دەست چەکدارانی داعش، ڕزگار بکات.''

(حسێن قائیدی) گوتی: ''ناوی ڕزگارکراوەکان بریتین لە (هـەڤاڵ)، تەمەن ٧ ساڵ و، (سەمیە)، تەمەن ١٣ ساڵ، کە بە زوویی ڕادەستی کەسوکارییان دەکەینەوە و ئێستا لە جێگایەکی ئارامن.''

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی  ئێزدی لە پارێزگای دهۆک، گوتیشی: ''ژمارەی ڕزگاربووان لە ٣١٠٠ کەس تێپەڕیوە و زیاتر لە ٣ هەزار کەسیش ماون و هەوڵ و بزاڤ بەردوامە بۆ ڕزگارکردنیان.''

تعليقات

المشاركات الشائعة