ل شنگال هەموو ئامادەكارى بۆ دەنگدانێ هاتينه‌ كرن

شنگال-KDP.info- 
قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، لە شنگال هەموو ئامادەكارییەك كراوە و ئەوەی پێویست بێت بۆ بنكەكانیش دابین كراوە و خەڵكی ئێمە چاوەڕوانی 25/9 دەكەن بۆ ئەوەی سەردانی بنكەكان بكەن و دەنگی خۆیان بدەن.

(مەحما خەلیل)، قایمقامی شارۆچكەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''لە سنووری شنگال 30%ی خەڵك گەڕاونەتەوە و چاوەڕوانی بەیانی دەكەن بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن. ئێمەش چ وەكو ئیدارە و چ وەكو كۆمیسیۆن هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە، لە هەموو بنكەكان ئەو كەلوپەلانەی پێویست بن بۆ ڕۆژی دەنگدان دابین كراون، ئێمەش سەردانی بنكەكانی دەنگدان دەكەین و هیچ كێشەیەك نییە و هۆشیاریی خەڵكیش زۆر باشە.''

قایمقامی شارۆچكەی شنگال گوتیشی: ''لە ڕووی ئەمنییەوە هیچ كێشەیەك نییە و ناوچەكە تەواو ئارامە و ئەو هێزانەی لە ناوچەكەن، هیچ شتێكیان نەكردووە، داواش لە خەڵك دەكەین دەنگی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی ڕزگار بین لە جینۆساید و تا تۆڵەی كەسوكاری خۆمان بكەینەوە و كوردستانیش بگەڕێتەوە سەر هەرێم، چونكە تەنیا لە كوردستان بە مافەكانمان دەگەین.''

تعليقات