دراڤێ پترۆ دۆلار بۆ پرۆژێن شنگالێ دێ ئێته‌ مه‌زاختن


دهۆک-KDP.info-
جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت، پارەی پترۆدۆلار لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پڕۆژەکانی شنگال و زوممار خەرج دەکرێت.
له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرینگییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات به‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان و، سووکكردنی قه‌یرانی‌ دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌گشتی و به‌ڵێنده‌ران به‌تایبه‌تی، تاوه‌كو بتوانن دووباره‌ ده‌ست بكه‌نەوە به‌ دروستكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، مانگانه‌ بڕێك له ‌پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌هاتووەته‌ ته‌واوكردن، له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال و زوممار خه‌رج بكات.
ئه‌ندازیار (عوسمان یونس)، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ته‌كنیكی به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند‌: ''بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه، ‌21-8-2017 قۆناغی سێیه‌می پاره‌ی پرۆژه‌كانی ناوچه‌‌ كوردستانییەکانی شنگال و زوممار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكه‌ین، كه‌ ڕێژه‌كەی‌ 8 له‌سه‌د ده‌بێت و  (69) كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر سوود له‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرن.''
ئه‌م بڕه‌ی ته‌رخان كراوه‌ له‌ پاره‌ی پترۆدۆلاره‌ و تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كانی ناوچه‌‌ كوردستانییه‌كان ته‌رخان كراوه،‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی (640) هه‌زار دۆلاره و‌ به‌سه‌ر ئه‌و 69 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌راندا‌ دابه‌ش ده‌كرێت، جێگری پاریزگاری دهۆک پشتڕاستی دەکاتەوە کە له ‌كۆی هه‌رسێ قۆناغەکە، تا ئێستا توانراوه‌ 22 له‌سه‌دی پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بکرێت.''
  (عوسمان یونس ) ئاگادارییەکیش دەداتە کۆمپانیاکان و دەڵێ، ''دوا له‌ كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌كه‌ین، ڕۆژی 21-8-2017 سه‌ردانی كارگێڕیی خۆجێی له‌ دیوانی پارێزگای دهۆك بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی قۆناغی سێیه‌می تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شنگال و زوممار.''

تعليقات

المشاركات الشائعة