حوسێن قایدی:"٣ھەزارو١٢٢کەسێن ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش هاتينه‌ رزگاركرن "

دهۆك-KDP.info- 
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش گوتی، لەدوێنێوە دووئافرەت و سێ منداڵمان لەدەستی داعش رزگارکردووە و بەکەس و کارەکانیان شادبوونه‌وه‌.
(حوسێن قایدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش بەردەوامی ھەیە و دوێنێش ئافرەتێک و سێ منداڵی دیکەمان ڕزگارکردن کە خەڵکی گوندی گرعوزێرن و ئەمڕۆش کچێکی دیکەی ١٤ساڵانمان لەسووریا رزگارکرد کە خەڵکی گوندی تل قەسەبە و بەکەس و کاری شادکرایه‌وە.
(قایدی) گوتیشی، "بەڕزگارکردنی ئەوپێنج کەسە ژمارەی رزگارکراوان گەیشتۆتە ٣ھەزارو١٢٢کەس و نزیکەی ٣ھەزارو٢٠٠کەسی دیکە لەدەستی داعش دا ماون.

تعليقات