ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ژنه چالاكوانێكی كوردانی ئێزدیشه، به فه‌رمی له لایه‌ن ژاپۆنه‌وه بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به " توانای به‌رهه‌مهێنان و باشكردنی ره‌وشی ئافره‌تان" بانگهێشتی ئه‌و وڵاته كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه "پاش ئه‌وه‌ی فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ڤیان ده‌خیل كۆبووه‌ته‌وه، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی (كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی جیهان) پێ ڕاگه‌یاندووه، كه بڕیاره كۆنگره‌ی ساڵی 2017 له ژێر ناوی " توانای به‌رهه‌مهێنان و باشكردنی ره‌وشی ئافره‌تان" له ژاپۆن به‌رێوه بچێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ڤیان ده‌خیل، بانگهێشتنامه‌كه به‌هۆی رۆڵی گه‌وره‌ی ناوبراو و به‌رگری كردنیه‌تی له ژنانی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و كه‌مینه‌كان به تایبه‌تی. له‌و باره‌یه‌وه باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاندووه "ژاپۆن زۆر بایه‌خ به كه‌مینه‌كان و نه‌هامه‌تی ژنانی ئێزدی ده‌دات و لیكۆڵینهوهشیان له‌سه‌ر چۆنێتی هاوكاریكردنیان كردووه".
كۆنگره‌كه مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌رێوه ده‌چیت و ڤیان ده‌خیل مكوڕبوونی خۆی بۆ به‌شداریكردن ده‌ربڕیوه‌و سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵی ژاپۆنی كردووه كه بایه‌خ به ره‌وشی ژنانی عێراق و ئێزدییه‌كان به تایبه‌تی ده‌ده‌ن.
تعليقات