ل مووسلێ سێ كچێن کوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

رووداو - موسڵ
فرقەی 16ـی دەزگای هەواڵگری عێراقی رزگاربوونی سێ کچە کوردی ئێزدی راگەیاند، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بوون.
بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگای هەواڵگری عێراقی، ئەو سێ کچە کوردە ئێزدییە لەناوچەی شەهوان لە موسڵی کۆن بوون، دواتر کچەکان گەڕێندراونەتەوە نێو کەسوکاریان.
ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراق 550 هەزار کەسە، بەهۆی شەڕی داعش 360 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و ئەو کەسانەیشی تاوەکو ئێستا رزگارکراون سێ هەزار و 57 کەسن.


چەند داتایەک لەبارەی کوردانی ئێزدی لەسەرەتای شەڕی داعش تاوەکو ئێستا.
1293 کەس شەهیدبوون
1759 منداڵ بێ باوک بوون
407 منداڵ بێ دایک بوون
359 منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداوە
دایک و باوکی 220 منداڵ دیلی دەستی داعشن
43 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراوەتەوە
دەیان گۆڕی کەسی هەن
دوای داعش 90هەزار کوردی ئیزدی کۆچیان کردووە
6417 کوردی ئێزدی بێسەروشوێن کران
3547 ئافرەت
2870 پیاو
رزگاربووان 3057 کەس
1101 ئافرەت
334 پیاو
819 منداڵی کچ
803 منداڵی کوڕ
ئەوانەی تاوەکو ئێستاش لە دەستی داعشدا ماون
3360 کەس
1627 ئافرەت
1733 پیاو

تعليقات

المشاركات الشائعة