ئه‌لمانيا دێ چاره‌سه‌ريا ١٠٦٩ رزگاربوويێن ئێزدى ژ ده‌ستێ دعشێ كه‌ت

ئەڵمانیا-KDP.info-
 سێ ویلایەتی دیکەی ئەڵمانیا بڕیاریاندا کە پێشوازی لە ١٠٦٩ رزگاربووی دەستی داعش بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

ئەڵمانیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە دەرگای چارەسەرکردنی بەسەر ئەو کوردانەی ئێزدی کردووەتەوە کە لە دەستی داعش رزگاریان بووە و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکییە، لە ئێستایشدا سێ ویلایەتی دیکەی ئەڵمانیا ئامادەیان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی رزگاربووانی دەستی داعش، سەبارەت بە ژمارەی رزگاربووانی دەستی داعش کە روودەکەنە ئەڵمانیا، (زێدۆ باعەدری)، بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکان لە کۆمەڵەی هاوڕێیەتی کوردی-ئەڵمانیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ویلایەتی (هانۆڤەر) بە شێوەیەکی فەرمیی پێشوزای لە ٦٩ رزگاربووانی دەستی دەکات و، ویلایەتی (کێل) رەزامەندی داوە پێشوازی لە ٥٠٠ کەسی دیکە بکات، هەروەها ویلایەتی (هۆلشتاین)ـیش پێشوازی لە ٥٠٠ کەسی دیکە دەکات."

پێشتیریش لە ویەلایەتی (شتوتگارد) و (براندنبۆرگ) چەندین رزگاربووی دەستی داعش چارەسەرکراون.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدی پێشووتر سەردانی ئەڵمانیان کردووە و داوایان لێ کردوون کە رزگاربووانی دەستی داعش ئەوانەی کە کوردی ئێزدین پێویستیان بە چارەسەری پزیشکییە.

تعليقات

المشاركات الشائعة