ئه‌و منداڵه ئێزدییه‌ی دوای سێ ساڵ له ژێر ده‌ستی داعش رزگاری بوو، مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌نه‌دا وه‌رگرت و به دایكی شاد ده‌بێته‌وه.
عیماد تامۆی ته‌مه‌ن 12 ساڵ، له ئابی 2014دا له شارۆچكه‌ی شنگال كه‌وته چنگ داعش.
چه‌كدارانی داعش له دوای داگیركردنی شارۆچكه‌كه له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014دا به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی ئێزدیان ده‌ستگیركرد و وه‌ك كه‌نیزه‌ك و كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، ئه‌و تاوانانه‌ی داعش له به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیداون ده‌گه‌نه راده‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی.
عیماد، له حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوودا له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوله تۆپێك له ناوچه‌ی مووڵی كۆن بریندار بووه، ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت بچمه كه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دایكم ببینم، چونكه سێ ساڵه دایكمم نه‌بینیوه.
عیماد گوتیشی: چه‌كداره‌كان، ئه‌ویان بردووه‌ته نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كردووه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی شه‌ڕی مووسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندی به مامی عیماده‌وه ده‌كه‌ن و پێی راده‌گه‌یه‌نرێت كه برازاكه‌ی له لای ئه‌وانه.
ئه‌و مامه‌ی عیماد پێشتر په‌یوه‌ندی به قاچاغچی و كه‌سانی دیكه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پاره‌دا برازاكه‌ی رزگار بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لایان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بووه.
هێشتا باوك و براگه‌وره‌كه‌ی عیماد چاره‌نووسیان نادیاره و ئه‌و منداڵه له باره‌ی چه‌كداره‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت، هه‌ندێكیان زۆر خراپ بوون.
به‌رزان تام‌و مامی عیماد، ده‌ڵێت: دایكی عیماد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی عیمادی بینیوه و په‌یوه‌ندی پێوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێته‌وه له هه‌واڵی رزگاربوونی رۆڵه‌كه‌ی.
تام‌و گوتیشی: دایكی به كوڵ بۆی ده‌گریا و پێم وت مه‌گری، چونكه له ده‌ستی داعش رزگاری بووه و به‌م نزیكانه سه‌ر له‌نوێ پێت ده‌گاته‌وه و دێته لات.
تعليقات