زارۆكه‌كێ كوردێ ئێزدی رزگاربوويێ ژ ده‌ستێ داعش داخوازا هاريكاريێ ژ وه‌لاتێ كه‌نه‌دا دكه‌ت

K24 - هه‌ولێر:
سایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ژنێكی كوردی ئێزی به‌ناوی، نۆڤا زه‌غله‌، دوای پێگه‌یشتنی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌ 12 ساڵییه‌كه‌ی، داوا ده‌كات به‌ زووترین كات كوڕه‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه‌ لای، كه‌ ئێستا له‌ كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه‌.

چه‌كدارانی داعش، سێ ساڵ پێش ئێستا كوڕه‌كه‌یان رفاندووه‌ و له‌لای خۆیان هێشتوویانه‌ته‌وه‌، له‌ كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین مۆڵگه‌كانی داعش له‌ مووسڵ رایكردووه‌.

وێباسیتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و منداڵه‌ له‌ كاتی راكردنیدا، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و گوللـه‌یه‌ك به‌رده‌ستی ده‌كه‌وێت، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، عیماد میشكۆ ته‌مۆ، داوای هاوكاری له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاشنا بێته‌وه‌، كه‌ له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێن.

به‌هۆی دڕنده‌ی چه‌كدارانی داعش، دایكی عیماد، كه‌ ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری وینیپێگی كه‌نه‌دا، له‌و بڕوایه‌دا بووه‌، كوڕه‌كه‌ی كوژراوه‌ و له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌.

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی عیماد له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاڵێكی ناسیویه‌ته‌وه‌، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش، ئه‌و منداڵه‌ داوای یارمه‌تی له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌كات و داوا ده‌كات جارێكی دیكه‌ به‌ دایكی ئاشنابێته‌وه‌.

ئێستاش كه‌سوكاره‌كه‌ی داوا ده‌كه‌ن، هاوكاری منداڵه‌كه‌ بكرێت و له‌ بارودۆخه‌ی تێدایه‌ رزگاربكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی، كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ لێیان دابڕاوه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة