دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان وێنه‌ی كچێكییان بڵاوكرده‌وه، گوای ئه‌و ژنه "قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعشه" و رووسییه و له مووسڵ ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ئه‌و كچه ئێزدییه و خه‌ڵكی گوندی حه‌ردانی سه‌ر به شنگاله.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كچه ناوی "نچال خالد كور‌و"یه و خه‌ڵكی گوندی حه‌ردانه، له 2014ه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه، گوایه ئه‌و كچه داعشه و رووسییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بارێكی ده‌روونی ناجێگیر دابووه و نه‌یتوانیوه قسه بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی كردووه، ئاشكرا بووه كچه‌كه كوردێكی ئێزدییه و دوو مانگ زیاتره له یه‌كێك له ژێرزه‌مینه‌كانی مووسڵ زیندانیكراوه، بۆیه نه‌یتوانیوه قسه بكات.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و كچه كورده ئێزدییه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یناسنه‌وه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناوچه‌كه و كچه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه لای خۆیان.
تعليقات