ڤیان ده‌خیل:ژنه‌كا رزگاربوويا ئێزدی گۆشتێ زارۆكێ خۆ يێ ئێك سالى خواريه‌

K24 - هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێكسترا نیوزی میسری، باس له‌و كاره‌ساته‌ ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر كوردانی ئێزدیدا هاتووه‌ و ده‌ڵێت: "تا ئێستاش ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌ین، كه‌ بۆچی داعشی دڕنده‌ ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێنا".

ڤیان ده‌خیل به‌ گریانه‌وه‌ باس له‌ چیرۆكی ژنێكی رزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ ژوورێك به‌ندكرابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی خواردن و ئاو و هیچ شتێكی بدرێتی، دواتر خواردنی بۆ هێنابوو، كه‌ برنج و گۆشت بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ خواردوویه‌تی، پێیانگوتووه‌: ئه‌وه‌ گۆشتی كوڕه‌ یه‌ك ساڵانه‌كه‌ت بووه‌".

له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، تراژیدیای كوردانی ئێزدی كۆتایی نایه‌ت، هه‌روه‌ها باس له‌ رووداوێكی دیكه‌ ده‌كات، كه‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به‌ به‌رچاوی كه‌سوكاره‌كه‌ی و دواتریش به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شه‌نگال مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015 به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێكرد و ته‌واوی قه‌زاكه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه‌ و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی سایلۆی شنگال هه‌ڵكرا. 

دواتریش مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر چیای شنگال په‌یامی سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌ڵێنی به‌ پارێزگاكردنی شنگالیشی به‌ كوردانی ئێزدی دا. 

تعليقات

المشاركات الشائعة