وێنێ زارۆكه‌كێ ئێزدى دكه‌فته‌ سه‌ر تيشێرتێن رێكخراوا يونسكۆ

وشه‌
"عیزەدین" ئەو منداڵە ئێزیدییەی خەڵكی شنگالە و لە كەمپی "قادیایی" شارۆكەی زاخۆ /سەربە پارێزگای دهۆك/ نیشتەجێ بووە، بە دروستكردنی وێنەیەك لەسەر تیشێرتەكەی بەری، رێكخراوی یونسێف سەرسام دەكات.

عیزەدین ئەو منداڵەی وێنەكەی كێشاوە، بۆ "وشە" چیرۆكی خەیاڵی خۆی لەوكاتەی وێنەكەی دروست كردووە گێڕایەوە و گوتی، "كاتێك دەچووم بۆ باخچەی منداڵان، رێكخراوەكە بە ئێمە دەگوت هەر كەس وێنەیەك بكێشێت، من بیرم كردەوە هەموو خەڵكێك لە كوردستان پێكەوە دەژین و دەمویست لەو رێگەیەوە بە مامۆستاكەم بڵێم كوردستان چۆنە" 

"دەستم كرد بە دروستكردنی كەنیسە، مزگەوت، پەرستگەی ئێزیدی و جووەكان لەسەر فانیلەكەم، ئەو وێنەیە سەرنجی مامۆستایانی رێكخراوەكەی راكێشا". عیزەدین وای گوت.

لە سێ ساڵی رابردوودا كوردستان سەرووی دوو ملیۆن ئاوارەی لە خۆ گرت بەهۆی كێشە ناوخۆیییەكانی عێراق و سووریا و هێرشە تیرۆرستییەكانی داعش، بەهۆیەوە سەتان كەناڵی میدیایی هاتنە هەرێم و رۆژانە دیمەنی ئاوارەكانیان دەگواستەوە كە چیرۆك و فۆتۆی زۆر جیهانیی لێ كەوتەوە.

عزەت فەرمانبەری كۆمپانیایەكی خێرخوازی بۆ كاروباری ئاوارەكانە و كەسێكی نزیكی عیزەدینی منداڵە، ئەو زانیاری زیاتری لایە لەبارەی كاردانەوەكانی خەیاڵی منداڵەكەی خزمیان و بۆ "وشە" ئاشكرای دەكات، "كێشانی ئەو وێنانە و بەو بیركردنەوە منداڵییە، رێكخراوی یونسێفی هان داوە گرنگی زۆر بە عیزەدین بدەن، بۆیە بڕیاریان دا ئەو وێنەیە لەسەر سەرجەم تیشێرتەكانی رێكخراوەكانی سەربە یونسێف بنەخشێنن لە داهاتوودا".

ئەو خزمەی عیزەدین كە وێنەكەی رەنگە ژیانی خێزانیشیان بگۆڕێ، ئەوەیشی راگەیاند كە "بڕیارە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو منداڵە لەگەڵ خێزانەكەی بگوازنەوە بۆ ئەوروپا''.

نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئۆفیسێكی سەرەكی و ژمارەیەك ئاژانسی مرۆیییەوە، چالاكییەكانی لە كوردستان چڕٍ كردووەتەوە، هەرچەندە بەدەر نییە لە رەخنە و تۆمەتباركردنی بە گەندەڵی، بەڵام ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتی لە كوردستانەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.

تعليقات

المشاركات الشائعة