عادل شێخ فەرمان:ریفراندۆم چارەنڤيسێ ئێزدیان دیار دکه‌ت

ئەڵمانیا-KDP.info- 
سەرۆکی پارتی پەرلەمانی ئێزدی دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک خەڵك هان بدەین بۆ پرسی ڕیفراندۆم و بە ''بەڵێ'' دەنگ بدەن.''

(عادل شێخ فرمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پرسی ڕیفراندۆم بە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی لەقەڵەم دەدەین، ئێمەش وەک پێکهاتەی ئێزدی بەشێکین لەم نیشتمانە، لەبەر ئەوەش هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک خەڵك هان بدەین بۆ پرسی ڕیفراندۆم و بە ''بەڵێ'' دەنگ بدەن.''

(عادل شێخ فرمان) گوتیشی: ''ئامانجمان ئەوەیە هەموو ناوچە ئێزدینشینەکان بکەونە ژێر یەک چەتر و یەکگرتوو بن و هاوسەنگییەکی یەکپارچە هەبێت، کە ئەویش کوردستانە و چیدیکە ئێزدییان پارچە پارچە نەمێنن و ناوچەکانیان هەڵواسراو نەمێنێت و هێودارین عێراقیش ڕێز لە ئیرادەمان بگرێت.''

تعليقات

المشاركات الشائعة