دوو وه‌لاتيێن ئێزدى ل شنگالێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دا

وشه‌
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە شارەدێی گرعوزێری سەر بە شارۆكەی شەنگال، دوو كەس گیانیان لە دەست دا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

خەلەف قاسم هاووڵاتییەكی ئێزیدی و شایەتحاڵی تەقینەوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك هاووڵاتیی شارەدێی گردعوزێر بەرەو شارەدێكە ڕۆیشتین تا بزانین چی بەسەر ماڵەكانمان هاتووە، لە ڕێگە بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و دوو كەس گیانیان لە دەست دا و یەكێكی تریش بریندار بوو.

هەروەها گوتی، لەو كاتەی چووینەوە شارەدێی گرعوزێر و ئەو سێ كەسە چوونەوە نێو ماڵی خۆیان، لەناكاودا بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و ئێستەش تەرمی دوو هاووڵاتییەكە لە ژێر داروپەردووی خانووەكەن و ناتوانرێ لە ژێر پاشماوەی خانووە ڕووخاوەكە دەربهێنرێن.

شارەدێی گر عوزێر دەكەوێتە باشووری شارۆكەی شنگال و لە مانگی ئاب/ئۆگستسی 2014 كەوتە دەست تیرۆریستانی داعش و بەم دواییە لە تیرۆریستان پاك كراوەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة