ناوچه‌داريا گرعزێر ژ دەستێ داعش هاته‌ كۆنترۆلكرن

K24 - ھەولێر
هێزەکانی حەشدی شەعبی ناحیەی گرعوزێریان لە سنووری شارۆچکەی بەعاج کۆنترۆڵکردەوە و بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دیکەش لە پێشڕەویدان.

راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان ناحیەی گرعوزێریان لە باکووری شارۆچکەی بەعاجی رۆژئاوای مووسڵ، بەتەواوی کۆنترۆڵکردەوە.

 ئاماژەی بەوەشدا، بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دیکەی سنووری ئەو ناحیەیە لە پێشڕەویدان.

ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی سنووری قەیرەوان و شارۆچکەی بەعاج دەستپێکردووە.

تعليقات

المشاركات الشائعة