مامۆستایێن ئێزدی:ریفراندۆم بۆ ئێزدیان زۆر گرنگە

دهۆک-KDP.info-
 مامۆستایانی  ئێزدی لە زانکۆی دهۆک ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕیفراندۆم تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی کارەسات و ناخۆشی بە سەر ئێزدیاندا دووبارە نەبنەوە و دەڵێن، چارەنووسی ئێزدیان بە چارەنووسی کوردستانەوە گرێ داوە.

(عەلی جۆقی)، مامۆستای زانکۆی دهۆک لە کۆلیژی زانستە مرۆییەکان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ڕیفراندۆم بۆ ئێزدیانیش گرنگییەکی زۆر هەیە، چونکە لە کۆنەوە ئێمە دەبینین میللەتی کورد مەزنترین نەتەوەیە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، کە تا ئێستا دەوڵەتی خۆی نییە.''

(عەلی جۆقی) گوتیشی: ''ئەگەر سەربەخۆیی ڕابگەیەندرێت، ئێزدیان بە شێوەیەکی باش خۆی تێدا دەبیننەوە و بە تەئکیدیش ئێزدیان بە شێوەیەکی زۆرباش پشکداری لە ڕیفراندۆمدا دەکەن و بە شێوەیەکی باش لەگەڵیدان و بە ''بەڵێ'' دەنگ دەدەن و پێویستە ئێزدیانیش لە هەموو بوارێکی ئیداری و سەربازیدا لە هەموو جومگەکانی وڵاتدا پشکدار بن.''

سەبارەت بەم پرسە (فارس ئەلیاس کوتی)، مامۆستای زانکۆی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێویستە پاشەڕۆژی ئێزدیان یەکلا بکرێتەوە و، بۆ ئەوەی بزانرێت چارەنووسی ئێزدیان چی بەسەر دیت، پێویستە ڕیفراندۆم بکرێت و ڕاوبۆچۆنی ئێزدیان دیار بێت. بە بڕوای من زۆربەی هەرەزۆری ئێزدیان چارەنووسیان بە هەرێمی کوردستانەوە گرێ دراوە، کەچی هەندێک لایەن دەیەناوێت شنگال سەر بە عێراق بێت.''

ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی: ''ئێستا دۆخێکی گونجاوە، کە تێیدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، چونکە زۆربەی هەرەزۆری ئێزدیانیش لەگەڵ ئەوەن ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدرێت و بەتەواوی پشتگیریی دەکەن، بۆ ئەوەی کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە. پیویستە ئێزدیانیش لەم قۆناغەدا یەکگرتوو بن.''

تعليقات

المشاركات الشائعة