كۆنفرانسێ نێڤ ده‌وله‌تيێ ئاڤەدانكرنا شنگالێ هاته‌ پاشخستن

شنگال-KDP.info-
 قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕایگەیاند، بە ھۆی ئەوەی ئامادەكارییەكان تەواو نەبوون، كۆنفڕانسی ئاوەدانكردنەوەی شنگال، بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دوا خراوە.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیار بوو كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئاوەدانكردنەوەی شنگال لە كۆتایی مانگی چوار دا ساز بكرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی كارە تەكنیكی و لۆجستییەكان تەواو نەبوون وەك ئامادەكاری بۆ كۆنفڕانسەكە، كاتی كۆنفڕانسەكە بۆ مانگی پێنج دوا خرا، بۆیە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا كۆنفڕانسە مەزنەكە ساز بدرێت".

(خەلیل) گوتیشٍی، "لە ئێستادا ئامادەكارییەكان ھەموو تەواو بوونە، وەكو دۆكیومێنت و پڕۆژە و پلان و پڕۆژەی ستراتیژی، جگە لەوەیش ھەموو وڵاتان بانگھێشت كراون بۆ بەشداریكردنیان لەو كۆنفڕانسەدا، بۆیە لەم مانگەدا كۆنفڕانسەكە ئەنجام دەدرێت".

قایمقامی شنگال ئاماژەیشی دا، "جگە لە ئاوەدانكردنەوەی شنگال، پێویستە سەرەتا سەقامگیریی بۆ بگەڕێتەوە، چونكە لە دوای ڕووداوی پێش چەند ڕۆژێك كە بە ھۆی پەكەكەوە توركیا شنگالی بۆردوومان كرد، خەڵك تووشی ترسێكی گەورە بووە و ئارام نییە، بۆیە پێویستە پێش ئاوەدانكردنەوەی شنگال، پەكەكە دەربكرێت، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە".

تعليقات

المشاركات الشائعة