ڤیان دەخیل: شنگالیان دڤێت پێشمەرگە ده‌ڤه‌رێن وان رزگار بكه‌ت

شنگال-KDP.info-
(ڤیان دەخیل) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خەڵکی شنگال دەیانەوێ پێشمەرگە ناوچەکانیان ڕزگار بکات، نەک حەشدی شەعبی.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، (ڤیان دەخیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێویستە ھەر ھێزێک بێت بۆ ناوچەی شنگال بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام حەشدی شەعبی کە ھاتوون بۆ سنووری تل بەنات و تل قەسەب لە شنگال بە بیانووی ئەوە بووە، کە ژمارەیەک کوردی ئێزدی بوونەتە حەشدی شەعبی، کەچی زۆرینەی خەڵکی ئێزدی و نوێنەرەکانی کوردی ئێزدی دژی ھاتنی ئەوانن بۆ سنووری شنگال.''

(ڤیان دەخیل) گوتی: ''نامانەوێت حەشدی شەعبی بێن بۆ ناوچەکانی ئێمە و دەمانەوێت ھێزی پێشمەرگە ناوچەکانمان ڕزگار بکات و پارێزگاری لێ بکات و خەڵکەکەی بگەڕێتەوە.''

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونی کردەوە: ''ئەگەر حەشدی شەعبی مەبەستی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بێت، شوێنی دیکە ھەیە، با لێگەڕێن ناوچەکانی خۆمان پێشمەرگە ڕزگاریان بکات.''

تعليقات

المشاركات الشائعة