(بێریڤان سەلیم)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، "هەندێك بەڕێوەبەر ماوەی یاساییان بەسەر چووە و ئێمە بەردەوام دەبین لە گۆڕینیان، بێگومان ئەویش بەپێی ئیستیحقاق و ژمارەی كورسیی حیزبەكان دەبێت".
جیگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئەوەیشی خستە ڕوو، "لە گۆڕانگاریكردن لە بەڕێوەبەرە گشتییەكاندا، هەندێك بەڕێوەبەراتی دەكەونە دەست كوردانی ئێزدی و كە لە هەموو پۆستە ئیدارییەكاندا جێگای خۆیان دەگرن، لە زانكۆكانیشدا ئێستا هەندێك بەش و كۆلێژ بە ئێزدیان دراون و لە داهاتوویشدا پۆستی زیاتر وەردگرن".
تعليقات