دوو وه‌لاتيێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ كوشتن

باسنيوز:
ئەمڕۆ بە هۆی تۆپبارانی چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال، دوو کوردی ئیزیدی شەهید بوون و حەفتی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەكان دوای چوارەم نەشتەرگەری، كە تەندروستی ناجێگیرە، تۆپبارانەكەی حەشدی بە کارێکی تیرۆریستانە وەسف كرد.

دوای رزگاربوونیان لە ژێر ستەمەکانی تیرۆریستانی داعش، دوو کچی کوردی ئێزیدی لە پاڵ نەهامەتییەکانی ژیانی دوو ساڵەی ژێر دەستی داعش، باس لە تۆپبارانەكانی حەشدی شەعبی دەکەن بۆ سەر هاووڵاتییانی سنووری شنگال و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا، ئاماژە بەوە دەدەن کە حەشدی شەعبی بە پلانێکی داڕێژراو هاووڵاتییانی سڤیڵی ناوچەکە تۆپبارن دەکات.

یەکێک لە بریندارانی تۆپبارانەكەی حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردانی ئێزیدی لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا بە ناوی مەنال گوتی "حەشدی شەعبی دوای گەڕان و سوڕانێکی زۆر بە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا لەسەر خاکی عێراق، لە رێگەی چەند چەکدارێکەوە بە چەکی قورس تۆپبارانێكی چڕی بۆ سەر ئێمە دەست پێکرد، چەندین خێوەت و خانوو بەهۆی تۆپبارانەكان سوتێندران، هەر بە هۆی تۆپبارانەكانەوە ٢ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ٧ی دیکەش بریندار بوون، برینی بەشیکیشیان سەختە، لە پارێزگای دهۆک لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست".

ئەو بریندارە بەهۆی بوونی چەند کەسوکارێکی لەو ناوچانەی لە نێوان دەسەڵاتی داعش و حەشدی شەعبی لە دەوربەری شارۆچکەی شنگال و تەلەعفەر ئامادە نەبوو ناوی تەواوی ئاشکرا بکات، بەڵام نەیشاردەوە کە ئەو برینەی لە ئەنجامی بۆردومانی حەشدی شەعبی هاتە ئاراوە ئازاری زۆری پێگەیاندووە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات بە هانای ئەو هاووڵاتییانە بچن کە تا ئێستا رزگار نەکراون، گوتیشی حەشدی شەعبی هاوشێوەی تیرۆریستن و جێگەی مەترسیین.

تعليقات