ئەنجوومەنێ نوونەرێن عێراقێ ل سەر پرسا شنگالێ دێ کۆم بت

باسنیۆز:
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا قسە لەسەر ڕەوشی شنگال بکرێت و دواتر ڕەوشی ئەمنیی شارەکە بخرێتە بەردەم حکوومەتی عێراق تا لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکات.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٨\٣\٢٠١٧)، قسە لەسەر ڕەوشی ناوخۆی شنگال بکرێت کە تێیدا فرە هێزی وای کردووە ڕەوشی شارەکە نائارام بێت، لەم بارەوە سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بڕیارە قسە لەسەر ڕەوشی شاری سنگلا بکرێت و هاوکات کاردانەوەکانی هێزی جیاواز لە شنگال و ئەگەری خراپبوونی دۆخی شارەکە بخرێتەڕوو."

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەدا گوتیشی: "دەبێ ئەو پرسە دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".

ئەوەشی خستەڕوو، "ناکرێت جگەلە هێزی پێشمەرگە هێزی جۆراوجۆرو بهێنرێنە شارەکە و رەوشی شارەکە تێک بدەن."

تعليقات

المشاركات الشائعة